Accessibility links

به‌شداری سێ کچی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی کچی شایسته‌


یه‌کێک له‌ کچانی شایسته‌
یه‌کێک له‌ کچانی شایسته‌
ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریکی-که‌لدانی ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 3ی ئاپریلی 2014 له‌ شاری ساندیاگۆ، له‌ ئه‌یاله‌تی کالیفۆڕنیا میوانداری پڕۆگرامێکی کولتووری بۆ هه‌ڵبژاردنی کچی شایسته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو. له‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌دا 17 کچ له‌ نه‌ته‌وه‌کانی جۆربه‌جۆردا به‌شداریان تێدا کردبوو که‌ له‌ ئاکام دا سێ کچ به‌ ناوه‌کانی سۆزان، دالیا و هێلێن وه‌ک کچانی شایسته‌ هه‌ڵبژێردران.

له‌ وتووێژێک له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، سوریا فه‌لاح، جێگری سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی کورده‌کانی باشووری کالیفۆڕنیا ده‌ڵێت که‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ یارمه‌تی کردن به‌ ژنان و کچان بۆ باوه‌ڕبه‌خۆ بوون، شێلگیر بوون له‌ سه‌ر کار، چونیه‌تی وتار پێشکه‌ش کردن، یارمه‌تی دان به‌ کۆمه‌ڵکا، به‌ منداڵان و به‌ گشتی یارمه‌تی دان به‌ کولتوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو.

خانمی فه‌لاح شی ده‌کاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ست له‌ کچی شایسته‌ یان شاژنی جوانی ته‌نیا مه‌به‌ست له‌ جوانی ڕواڵه‌تی ژن نیه‌ به‌ڵکوو تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی تریش بۆهه‌ڵبژاردن وه‌به‌رچاو گیران وه‌ک ڕاده‌ی زانیاری کولتوری و زانستی، ڕێزگرتن له‌ کولتوری نه‌ته‌وه‌که‌یان، یارمه‌تی کردن به‌ خه‌ڵک و هه‌وڵدان له‌ به‌شی مافه‌کانی مرۆڤ.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت که‌ هه‌وڵمان دا ته‌نیا "جوانی و بالای جوان" نه‌بێته‌ یه‌که‌م خاڵی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ڵکو یه‌کێک له‌ خاڵه‌کان بێت.

سووریا خانم ئاماژه‌ به‌ به‌شدارێکی زۆری خه‌ڵک له‌ نه‌ته‌وه‌کانی جوراوجۆر و هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت له‌ ئه‌و بۆنه‌یه‌ له‌ لایه‌ن به‌شی "فاکس نیوز"ی ئه‌مه‌ریکا و "ڕادیۆ ده‌نگی کورده‌کانی ئه‌مه‌ریکا" و ته‌له‌ڤزیونی "کوردستان تی ڤی" ده‌کات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:56 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG