ئیتالیا له ماوه‌ی دوو رۆژێ رابوردوودا چوار هه‌زار که‌س له ده‌ریا رزگار ده‌کات
کاربه‌ده‌ستانی ئیتالیایی ده‌ڵێن له ماوه‌ی 48 کاتژمێری رابوردوودا نزیکه‌ی چوار هه‌زار کۆچبه‌ر له ده‌ریادا رزگار کراوون له ده‌مێکدا کۆچ و ره‌وکردن له لیبیاوه به‌رده‌وامه.
وه‌زیری ناوخۆ ئه‌نجلینۆ ئه‌لفانۆ له رۆژی چوارشه‌ممه ووتی نزیکه‌ی 14 هه‌زار کۆچبه‌ر له ده‌ستپێکی ساڵه‌وه رزگار کراوون که نزیکه‌ی 300 تا 600 هه‌زار که‌س له لیبیا ئاماده‌ن بۆ سوار بوونی که‌شتیه‌کانی قاچاغ به‌ر.
ئه‌و ووتی ئه‌م بێگانانه له ئه‌فریکا، سوریا و شوێنه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌کو تورست یان گه‌شتبه‌ر له لیبیا نه‌بوونه به‌ڵکۆ چاوه‌ڕوانی خۆ گه‌یاندنن به ئه‌وروپا بۆ ئه‌وه‌ی داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن.
وه‌زیری ناوخۆێ ئیتالیا له رۆژی چوارشه‌ممه به رادیوه‌کی ده‌وڵه‌تی ئیتالیایی ووت باری نه ئاسایی کۆچبه‌ران به‌ددتر ده‌بێته‌وه و که‌شتیه‌کان به‌رده‌وامن له هاتن. ئه‌و له یه‌کێتی ئه‌وروپا داوای کردن کارێکی زۆرتر بکات بۆ پاسه‌وانی ئاوه‌کان و ووتیشی تا ئێستا ده‌یان میلیۆن دوڵار خه‌رج کراوه به‌ڵام کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کراوه.
ئه‌لفانو تاوانباری ئه‌و که‌سانه‌ی کرد ئه‌م جۆره گه‌شته مه‌ترسیناکانه له ده‌ریادا رێک ده‌خه‌ن له هێنانی کۆچبه‌رانه‌وه له باکوری ئه‌فه‌ریکا که به "بازرگانی مردن" ناو ده‌بات.