Accessibility links

مه‌سیحیه‌کانی عیراق بۆنه‌ته‌ سیبه‌ری پارته‌ زلهێزه‌کان

  • ئه‌میر گۆران

13 لایه‌نی مه‌سیحی کێبرکێ بۆ 5 کورسی په‌رله‌مانی عیراق ده‌که‌ن به‌ڵام زۆربه‌یان بۆنه‌ته‌ سیبه‌ری پارته‌ زلهێزه‌کانی شیعه‌ و کورد.

یۆنادم یوسف که‌نا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی رافیده‌ینی مه‌سیحیه‌کان به‌ ده‌نگی ئه‌مریکا راگه‌یاند، له‌ کورسیه‌کانی کۆتای ته‌رخان کراو بۆ مه‌سیحیه‌کان، 5 کورسی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان کراون و 13 لایه‌نی مه‌سیحی کێبرکێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و 5 کورسیه‌ ده‌که‌ن.

یۆنادم یوسف که‌نا ئاشکرایشی ده‌کات که‌وا زۆربه‌ی پارته‌ زلهێزه‌کانی شیعه‌ و کوردیش، لیست و کاندیده‌ مه‌سیحیه‌کانیان خستۆته‌ نێو هاوپه‌یمانه‌تیه‌کانیان و کردویانه‌ته‌ سیبه‌ری خۆیان
XS
SM
MD
LG