Accessibility links

مه‌هدی فه‌تاحی: هیچ سیاسیه‌ک به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی خۆێ ناتوانێت هیچ بریارێکی چاره‌نووس بدات

  • Jani Diylan

Mahdi Fatahi مه‌هدی فه‌تاحی

Mahdi Fatahi مه‌هدی فه‌تاحی

له‌ ده‌می هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا ده‌پرسرێت کاندیده‌کان کێن. ئێستاش له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌مان پرسیار دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ئایا ئه‌وانه‌ی کاندید کراوون ده‌توانن کاری په‌رله‌مانتاری به‌ شێوه‌ بابه‌تیه‌که‌ی به‌رێوه‌به‌رن؟
رۆژنامه‌وان مه‌هدی فه‌تاحی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ راستیدا هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئه‌کرێت سه‌د له‌ سه‌د پرۆفیشناڵ نیین، چ به‌رێوه‌به‌ردنیان، چ ئه‌نجامدانی وه‌ چ جۆری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان. کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت چ ئه‌وانه‌ی به‌شدار ئه‌بن، به‌ داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پرۆفیشناڵ و ئه‌کادیمیش بن چۆنکه‌ سیستم، سیستمێکی دامه‌زراوه‌یی نییه‌ ناتوانن رۆڵی خۆیان ببینن، من به‌ش به‌ حاڵی خۆم رازی نییم نه‌ک له‌و خوله‌ی له‌ پێشتر، پێشووتریش وئه‌وه‌ش ئێستا ئاماده‌ن بچنه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ و به‌ ناو داکۆکی کردن له‌ که‌رامه‌ت و ژیانی خه‌ڵک، بۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می دامه‌زراوه‌یی نییه‌، خه‌ڵک، تاک، خه‌ڵکی ئه‌کادیمی و پرۆفیشناڵ ناتوانن ده‌وری خۆیان ببینن و ئه‌وانه‌ی ئه‌بن به‌ نوێنه‌ر ناتوانن نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بن ".
XS
SM
MD
LG