میکی ڕوونی، یه‌کێک له دوا ئه‌ستێره‌کانی سه‌رده‌می زێڕینی هاڵیوود، له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ڕوونی یه‌کشه‌ممه شه‌و کۆچی دوایی کرد. بنه‌ماڵه‌ی هۆکاری مردنیان ڕانه‌گه‌یاندووه.
ڕوونی له سه‌ره‌تاکانی 1920 کان له ته‌مه‌نێکی زۆر بچوکدا ده‌ستی به‌کار کرد و به‌درێژایی ساڵان هه‌ورازو نشێوی زۆری له ژیانی هونه‌ریدا دیت و به‌شداری له فیلمی بێده‌نگ کرد، چۆ سه‌ر شانۆ و دواتر بو به ئه‌کته‌ری ته‌له‌ڤزیۆن.
مۆرکی ڕوونی گۆرانی به وزه‌و و سه‌ماکردنی بوو به ناوی “Hey Kids! Let’s put on a show,” ئه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جودی گارلند به جووته سه‌مایان ده‌کرد له زنجیره موزیکی وه‌ک “ Babes in Arms” (یه‌که‌م نه‌وجه‌وان بوو له ساڵی 1939 پاڵێوراوی ڕۆڵی سه‌ره‌کی بوو).
ڕوونی نێوبانگی زۆری ده‌رکرد له‌به‌ر بینینی ڕۆڵی نه‌وجه‌وان "ئه‌ندی هاردی" خه‌ڵکی شاڕوچه‌که‌یه‌ک له زنجیره فیلماندا له 1930کاندا که بۆ ماوه‌یه‌ک بو به ناودارترین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی له جیهاندا.
ڕوونی چوارجار پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئۆسکار بو و دوو خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئۆسکاری برده‌وه و به به‌رده‌وامیش ڕۆڵی له زه‌نجیره دراما و کۆمێدی ته‌له‌ڤزیۆنی بینی.
ژیانی تایبه‌تی ڕوونی وه‌ک ژیانی ئه‌کته‌ری ڕه‌نگاوڕه‌نگ بو. ڕوونی باڵای 153 سه‌نتیمه‌تر بوو. ڕوونی 8جار هاوسه‌رگیری کرد و له 1960کاندا ئیفلاسیی ڕاگه‌یاند 3 ساڵ پاش قومارکردن و نه‌دانی باج به حکومه‌ت. ئه‌و چه‌ندین جار له هێچه‌وه ژیانی بنیات ناوه به‌ڵام قه‌ت له ڕۆڵ نواندن ڕانه‌وه‌ستا و خۆی خانه نشین نه‌کرد.