وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش ئاماژه‌یان پێکردووه سه‌دان لاو‌ی کورد له هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌ک ده‌ڵێن جیهادکردن چونه‌ته سوریا له ده‌مێکدا کوردی سوریا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی و هێرشه‌کانی ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی وه‌ک جه‌بهه‌تولنوسره و داعش و ئه‌لقاعیده ده‌بنه‌وه.
موئمین زه‌ڵمی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت مێژووی هێزی چه‌کداریی ئیسلامی له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه و له هه‌ندێک باردا کاریگه‌ری گوتاری توندڕه‌ویی ئیسلامی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ده‌شڵێت هێشتا ئه‌م جۆره گوتاره له هه‌رێمدا کۆتایی نه‌هاتووه و خه‌ڵکێکی که‌میش شوێنی ده‌که‌ون.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئاینی ئیسلام له‌م سه‌روه‌خته‌دا له قه‌یرانێکی ئه‌وه‌نده قوڵدایه پێویستی به وه‌ک ده‌گوترێت جیهادکردن بێت؟ به‌ڕێز زه‌ڵمی ده‌ڵێت ئه‌و جیهاده‌ی ئێستا باسده‌کرێت یانی شه‌ڕ و کوشتار و به‌پێی ڕه‌وشه‌که جیاوازی ده‌کرێت و وه‌ک ده‌ڵێت بۆ نمونه له هه‌رێمی کوردستان پێویستی به شه‌ڕ و کوشتار نییه و پێویسته پێناسه‌ی جیهاد ڕاستبکرێته‌وه که ئاین بۆ خزمه‌تی خه‌ڵکه نه‌ک شتی تر.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: