Accessibility links

جه‌واد مه‌لکشاهی: کاندیدی زۆر و په‌رش و بڵاوی ده‌نگه‌کان کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشی کورد هه‌یه له‌ په‌رله‌مان و حکومه‌تی ئاێینده‌‌

  • Jani Diylan

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

ژماره‌یه‌کی زۆری کورد به‌ تاێبه‌تی کورده‌ فه‌ێلیه‌کان دانیشتووی شاری به‌غدان. ئاخۆ پێگه‌ و قورسایی ئه‌م کوردانه چ سه‌نگێکی هه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان؟
کاک جه‌واد مه‌لکشاهی به‌رپرسی رادیۆێ شه‌فه‌ق و سکرتێری ساندکای رۆژنامه‌ نووسانی کوردستان، ‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مان نه‌یانتوانیوه‌ چشتێک پێشکه‌ش به‌ خه‌ڵک بکه‌ن چاویا ن له‌وه‌یه‌ چ له‌ که‌سایه‌تیه‌کان وه‌ یاخود چ له‌ لیسته‌کانی ناو په‌رله‌ماندا گۆڕانکاریه‌ک به‌ دی بێت و کوردیش له‌و ئامانجه‌ به‌ دوور نییه‌ و بیر له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ گۆڕانکاریه‌ک له‌ په‌رله‌مان و حکومه‌تی ئاێنده‌ بێ تا ئه‌ویش شاێد بتوانێ بگاته‌ ئامانجه‌کانی خوێ له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی تازه‌ی عێراق پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان.کاک جه‌واد سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی کورده‌ فه‌ێلیه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ڵێت هه‌ر وه‌کو رابوردوو کوردانی فه‌ێلی دابه‌ش بوونه‌ له‌ نێوان پارته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ کورده‌کان و هه‌ندێ حیزبی ئیسلامی، ده‌شڵێت ئێمه‌ دوو لیستی کوردیمان هه‌یه‌ له‌ به‌غدا، لیستێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌ که‌ له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردیه‌کانه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت وه‌ لیستێکی تر به‌ ناوی (قائمه‌ الفیلیون) که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیسلامیه‌کانه‌وه‌ پشتگێری ده‌کرێت، به‌ تاێبه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ کوردانی فه‌ێلیش دابه‌ش بوونه له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌ب که‌ من پێم وایه‌ ئه‌مه‌ شتێکی جوان نییه‌‌".
XS
SM
MD
LG