Accessibility links

به‌هۆی توندوتیژی له‌ عێراق 15 سه‌رباز ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستان له‌ عێراق ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ خانویه‌کدا که‌ بۆمبڕێژ کرابوو و پاشان پێکدادان له‌ گه‌ڵ ملیتانه‌کاندا به‌لایه‌نی که‌م 15 سه‌رباز له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا کوژران.
کاربه‌ده‌ستان پۆلیس ڕایانگه‌یاند ئه‌و ڕووداوه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕوویدا کاتێک ژماره‌یه‌ک سه‌رباز دایان به‌سه‌ر خانویه‌کدا که‌ له‌ ناو کێڵه‌گه‌یه‌ک بوو له‌ گوندێکی نزیک شاری فه‌لوجه‌.
چه‌ند خوله‌کێک پاش ئه‌وه‌ وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت چه‌کداره‌کان ده‌ستڕێژیان له‌ سه‌ربازه‌کان کرد. 24 سه‌ربازیش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌سته‌کان به‌و مه‌رجه‌ زانیارییان داوه‌ که‌ ناویان ئاشکرا نه‌کرێت .
ملیتانه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له‌ کۆتایی مانگی 12 وه‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر شاری فه‌لوجه‌و چه‌ند به‌شێکی ڕه‌مادی له‌ هه‌رێمی ئه‌نبار.
XS
SM
MD
LG