Accessibility links

له‌ سێ هێرشدا له‌ عێراق 6 که‌س ده‌کوژرێن

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن دوو هێرش کراونه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌کانی له‌شکر و هه‌روه‌ها سه‌ر بازاڕێـکیش له‌ به‌غدای پایته‌خت و بوونه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی 6 که‌س که‌ ژماره‌یه‌کیان سه‌ربازبوون.
کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن به‌یانی هه‌ینی 3 گولـله‌ خومباره‌ به‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری که‌وتوون له‌ شـارۆچکه‌ی مسه‌یه‌بی خوارووی پایته‌خت و له‌ ئاکامدا 2 سه‌رباز کوژراون و 9 سه‌ربازی دیکه‌ برینداربوون.
پاش چه‌ند کاژمێرێـک له‌ نزیک شاری سامه‌ڕای باکوری به‌غدا بۆمبێـکی لاڕێ به‌ کاروانێـکی له‌شـکری ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێـکی هه‌واڵگری و سه‌ربازێـک کوژراون.
له‌ ناوچه‌ی حسێنیـیه‌ی باکوری به‌غداش بۆمبێـک له‌ بازاڕێـکی میلـلی ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌وێش 2 که‌س کوژراون و 8 که‌سیش برینداربوون.
XS
SM
MD
LG