ڕوسیا ناتۆی تاوانبار کردووه به‌وه‌ی ڕێبازی شه‌ڕی ساردی گرتۆته‌به‌ر به‌ڕاگرتنی هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌سه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی هه‌رێمی'کرێم' ی ئوکرانیا.
چوارشه‌ممه، ڕاسپێردراوی ڕوسیا له‌ناتۆ ئه‌لێگزاندر گروشکۆ له سه‌ر توێته‌ری نوسی هه‌ستی ناتۆ هی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد له خه‌و هه‌ستاوه‌ته‌وه.
چوارشه‌ممه بۆ ڕۆژی دووهه‌م، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ له برۆکسل به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر تاوتوێ کردنی قه‌یرانی ناتۆ.
سێشه‌ممه، وه‌زیره‌کان بڕیاریان دا به فه‌رمی کۆتایی به ته‌واوی هاوکاری مه‌ده‌نی و له‌شکری له‌گه‌ڵ ڕوسیا دێنن.
ئه‌وان ده‌ڵێن دان به‌لکاندنه‌وه‌ی نیمچه دوڕگه‌ی کریم-ی ئوکرانیا له لایه‌ن ڕوسیا ناهێنن و داوایان له ڕوسیا کرد ده‌موده‌ست پابه‌ندی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ببێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م بڕیارانه، ناتۆ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ڕوسیا به‌رده‌وامه.