Accessibility links

ناتۆ هه‌موو هاوکاری سیڤیلی و له‌شـکری خۆی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕاده‌گرێت


وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ده‌ڵێن هه‌موو هاوکاریـیه‌کی سیڤیلی و له‌شـکری خۆیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕاگرتووه‌ به‌هۆی ناکۆکی ئه‌م دوایـیانه‌ی سه‌ر ئۆکرانیا.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌شـدا له‌ پاش کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ برۆکسل له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئۆکرانیا، وه‌زیره‌کان گوتیشیان ده‌کرێت به‌ پـێی پـێویست وتووێژی سیاسی له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌رده‌وام بـبێت. هه‌روه‌ها گوتیان دان نانێن به‌ هه‌وڵی ڕووسیا بۆ لکاندنی نیمچه‌ دورگه‌ی کریمی ئۆکرانیا به‌ وڵاته‌که‌ی و به‌ کارێـکی نایاسایی و نا شه‌رعی ناودێریان کرد. پاشـان داوایان له‌ ڕووسیا کرد هه‌نگاوی به‌ په‌له‌ بنێت بۆ پابه‌ندبوون به‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه‌.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ به‌ڵێنیشیان دا زیاتر هاوکاری ئۆرکرانیا بکه‌ن تاوه‌کو وه‌ها به‌هێزی ببێت که‌ بتوانێت ئاسایشی خۆی بـپارێزێت.
XS
SM
MD
LG