Accessibility links

ده‌سـتپـێـکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان

  • عومه‌ر فه‌رهادی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتیپـێـکرد و وه‌کو ڕاگه‌یه‌ندرا هه‌تا ڕۆژی 29 ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕۆژی 30 ی مانگی چوار پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ هه‌رێمی کوردسـتانیشه‌وه‌ ده‌سـتپـێده‌کات.
چه‌ندین حزب و لایه‌ن و قه‌واره‌ی سیاسی که‌ کاندیده‌کانیان ڕه‌زامه‌ندی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقیان به‌ده‌سـت هێناوه‌ به‌پـێی مه‌رجه‌ یاسایـیه‌کان پـۆسته‌ری تایبه‌ت به‌خۆیان و هه‌روه‌ها ئارم و ئاڵا و دروشـمی حزبه‌کانیان له‌ شه‌قام و شوێنه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کان هه‌ڵواسراوه‌ و له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی پـرۆپاگه‌نده‌ و بانگه‌شه‌کردن بۆ پاڵێوراوان ده‌سـتیپـێـکرد.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ شـاری هه‌ولێر له‌ درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یدا ڕاوبۆچوونی خه‌ڵکی له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌.

XS
SM
MD
LG