ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا 3 که‌سیان ده‌ســتگیرکردووه به تاوانی پـشـتیوانیکردن له کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌وی ئیسلامی سوریا، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و مه‌ترسیـیانه‌ی شیانی هه‌یه ڕووبده‌ن له ده‌می گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و توندڕه‌وانه له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بۆ ئه‌ڵمانیا.
داوکاری گشـتی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا گوتی ڕۆژی دووشه‌ممه پـۆلیس 10 ئاپه‌رتمانی له هه‌ر سێ شـاری به‌رلین و فرانکفۆرات و بۆن پـشـکنیوه و له هه‌ر یه‌ک له‌و شـارانه که‌سێـکیان ده‌سـتگیرکردووه. هه‌روه‌ها ئاپه‌رتمانی 5 که‌سی دیکه‌شیان پـشـکنیوه که گومانیان لێده‌که‌ن پشـتیوانیان له کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامیان (داعش) کردبێت.
یه‌ک له‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون به (فاتح.ک) ناوی هاتووه و ده‌ڵێن ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه و ته‌مه‌نی 35 سـاڵه. تاوانبارکراوه به‌وه‌ی له مانگی حه‌وته‌وه بۆ مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو ئه‌ندامی داعش بووه و شه‌ڕ و پـرۆپاگه‌نده‌ی بۆ کردوون.
هه‌روه‌ها یه‌کێـکی دیکه له‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون ته‌مه‌نی 26 سـاڵه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکی هه‌یه و ده‌ڵێن له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو چووه‌ته پاڵ داعش له سوریا و پـێیان وایه له پاش ئه‌وه‌ی له مانگی یه‌که‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌ڵمانیا که‌وتووه‌ته پاره کۆکردنه‌وه بۆ داعش و پـێده‌چێت نیازی هه‌بووبێت جارێـکی دیکه به‌ره‌و سوریا بگه‌ڕێته‌وه.
که‌سی سێـیه‌م ژنێـکی ته‌مه‌ن 27 سـاڵه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی و پـۆڵه‌ندی هه‌یه و ده‌ڵێن نزیکه‌ی 6600 دۆلاری به داعش داوه.