به‌رپرسانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مرۆ هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئۆتۆمبێلێکی له‌سه‌ر پردێک له‌شاری ڕوومادی ته‌قاندوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی کوژرانی به‌لانی که‌مه‌وه 3 که‌س.
پۆلیس ده‌ڵێت 5 که‌سیش له‌ته‌قینه‌وه‌که‌دا برینداربوون .
ڕوومادی له‌دووری 155 کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شاری به‌غدای پایته‌خت.
له‌لایه‌کی تره‌وه زوانێکی ئه‌مرۆ له‌هێرشێکدا بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنین له‌شاری موسڵ له‌دووری 360 کیلۆمه‌تر له‌باکووری خۆرئاوای شاری به‌غدا 7 سه‌رباز کوژران.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خراپترین کاری تووندووتیژی له‌عێراق ڕووده‌دات، به‌پله‌ی یه‌ک به‌هۆی ناڕه‌زایی به‌رفراون له‌نێوان که‌مینه سوننه‌کاندا و هه‌روه‌ها به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆی سوریای دراوسێ.
زیاتر له 1400 که‌س له‌ئه‌مساڵدا له‌عێراق کوژراون .