Accessibility links

جان کیری پشتیوانی بۆ کۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی دژ به‌چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق ده‌رده‌بڕی


John Kerry

John Kerry

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان (جان کیری) ده‌ڵێت: پشتیوانی عێراق ده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی دژ به‌چه‌کدارانی ئه‌لقاعیده‌ که‌ توانیویانه‌ کۆنترۆڵی شاریک له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌عێراق بکه‌ن.
ئه‌مرۆ جان کێری ووتیشی هیچ هێزێک بۆ عێراق نانێرێت و شه‌ڕه‌که‌ی به‌شه‌ڕی خۆیان ناوبرد.
ده‌شڵیت: وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان بیر له‌وه‌ناکاته‌وه‌ پێ ‌بخاته‌ خاکی عێراقه‌وه‌.
کێری ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند به‌رله‌وه‌ی ئۆرشه‌لیم جێبێڵێت به‌ره‌و ئوردون و پاشان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ گفتووگۆکردن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی که‌ بۆ ناوبژیوانی ئاشتی له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستیندا ده‌درێت.
ووتیشی ئه‌و بۆ چه‌ند ڕۆژێک له‌ناوچه‌که‌ بوه‌ و گفتووگۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌له‌ستینی (مه‌حمود عه‌باس) و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ کردوه‌.
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ووتی: به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام هێشتا پێویستی به‌کاری زیاتر هه‌یه‌.
ووتیشی به‌هیوایه‌ ڕابه‌رانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین به‌م زوانه‌ له‌سه‌ر ئاشتی ڕێکه‌ون.
XS
SM
MD
LG