Accessibility links

بورهان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج : له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق دوا بخرێن

  • Balen Salih

 بورهان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج

بورهان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج

له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق هه‌ندێک ده‌نگۆ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ و باس له‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن.

بورهان موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ نیشانه‌یه‌ که‌ دوو ڕای جیاواز هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ و لایه‌کیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندایه‌ و لایه‌کی تریش داوای دواخستنی ده‌کات.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، بورهان موحه‌مه‌د ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن دواخرا ئه‌وا قه‌یرانێکی ده‌ستوری دروست ده‌بێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌ و نه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانیشه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:






.
XS
SM
MD
LG