Accessibility links

خۆپیشاندان له‌ تایلاند ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌


ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ری دژه‌ حکومه‌ت له‌ تایلاند جارێکی تر گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کانی بانکۆک و داوای ده‌ست له ‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیر یه‌نگ لوک شیناواترا ده‌که‌ن.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی ڕیفۆرمی دیموکراسی گه‌ل پێشه‌نگی خۆپیشاندانه‌که‌ی ده‌کرد، که‌ یه‌که‌م خۆپیشاندانی گشتی بوو له‌وه‌تای 21ی مانگی 3وه‌ که‌ دادگای ده‌ستوری تایلاند هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌که‌ی مانگی دووی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌یان ڕێک په‌رده‌یه‌که‌ بۆ تاکیسن شیناواترای برای که‌ پێشتر سه‌رۆک وه‌زیر بووه‌ و داوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی یانگ لوک شیناواترای سه‌رۆک وه‌زیرده‌که‌ن .
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه‌.
XS
SM
MD
LG