به‌هاری عه‌ره‌ب که به به‌هاری ئیسلامی سیاسیش ناسراوه ده‌رفه‌تێکی کراوه بوو بۆ لایه‌نه ئیسلامیه‌کان تا بگه‌نه ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئه‌وه‌ی له وڵاتی میسر و له وڵاتی تونس بینرا.
ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیسلامی سیاسی له پاش که‌وتنی ڕژێمه‌کانی پێشویان ته‌واو وه‌ک ده‌گوترێت جودایه.
له میسر له‌شکر دێت و ده‌سه‌ڵاتی ئیخوانه‌کانی وڵاته‌که هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام له تونس پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی پشتیوانی زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنێت. بۆچی؟
ئیسلامی سیاسی به‌ر له به‌هاری عه‌ره‌ب به لایه‌نه سه‌رکوتکراوه‌کان ناودێر ده‌کران و هه‌میشه‌ش له گوتاره‌کانیاندا ئاماژه‌یان به‌و مێژووه‌ی خۆیان ده‌کرد و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه په‌یمانی دادوه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیان به خه‌ڵک ده‌دا.
میو‌انی به‌رنامه:
ئامێد سوله‌یمان، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له بواری ئیسلامی سیاسی .
ئیخوانه‌کان له میسر له ڕێی دیموکراسیه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له چاودێران هه‌ر له‌وێوه ئاماژه‌یان پێده‌کرد پێناچێت موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی له‌کارخراوی میسر و لایه‌نگرانی بتوانن درێژه به‌و ڕێگا دیموکراسیانه بده‌ن که بردنیه ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئێستا جارێکی تر له میسر له‌شکری وڵاته‌که له ده‌سه‌ڵاتدایه و له پاش لادانی مورسی هه‌زاران له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئیخوانه‌کان ده‌ستگیر کراون.
له بڕیارێکی بێ پێشینه‌ی دادگای ئه‌و وڵاته‌شدا فرمانی مردن ده‌درێت به‌سه‌ر 528 ئه‌ندام و لایه‌نگری ئیخوانه‌کاندا.
ئایا دیموکراسی له ڕێی سه‌رکوتکردنی لایه‌نی دیاریکراوی سیاسی دێت له وڵاتێک‌دا که سیکیولاره‌کان خۆیان بوونه سیمبۆلێک بۆ سه‌رکوتکردن و گه‌نده‌ڵی؟
ئایا ئیسلامیه‌کان هه‌ر ته‌نها نه‌بوونی ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنه به‌ره‌و شکستی ده‌وڵه‌تداری ده‌یانبات، یان هۆکاری تریش هه‌ن؟
ئاینده‌ی ئیسلامی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندایه: