Accessibility links

ئارام حه‌مه‌ سالح: گرژیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کاریگه‌ری خۆێ هه‌بوه‌ له‌ کوشتنی شه‌مه‌ریدا

  • Jani Diylan

Aram Hamasalih

Aram Hamasalih

رووداوی دڵته‌زینی چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێشی کوشتنی رۆژنامه‌وان و مامۆستاێ راگه‌یاندنی زانکۆێ موسته‌نسه‌ریه‌ موحه‌مه‌د بدێوی، هێشتا چۆنیه‌تی کوشتنه‌کی روون نییه‌، به‌ڵام ده‌کرا ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی له‌وێدا بوون رێگایه‌کی تریان له‌به‌ر بگرتبایه‌؟
رۆژنامه‌وان ئارام حه‌مه‌ سالح له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بێگومان له‌و بڕوایه‌دام رێگاێ تر هه‌بوو، چۆنکه‌ هیچ رێگایه‌ک له‌ کوشتن به‌ددتر نییه‌، دوای ئه‌وه‌ کوشتنی رۆژنامه‌وانێک به‌ تایبه‌تی که‌سێک له‌و چه‌شنه‌ موحه‌مه‌د شه‌مه‌ری، که‌سێکی ناسراوه‌، هه‌ر وا بروانامه‌ی به‌رز هه‌یه‌ و هه‌ر وه‌ها له‌ عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ریه‌ وده‌ست روێشتوون له‌ ناوچه‌که‌دا، ئه‌گه‌ر واش نه‌بوایه‌ کوشتنی که‌سێکی ئاساییش بوایه‌ له‌و کۆمه‌ڵگایه‌ شتێکی نا شیرین بوو. بێگومان کوشتن هیچ پاساوێکی بۆ نییه‌. کاک ئارام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م گرژیه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر کاریگه‌ری خۆێ هه‌بوه‌ له‌ رووداوه‌دا".
XS
SM
MD
LG