سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له وتاری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌وڵێک کردووه له په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی عێراق و به دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیداریش ناودێری کردووه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له چه‌ند مانگی ڕابردوودا په‌رله‌مانی عێراق به هه‌موو توانای خۆی کاری کردووه تا هه‌ڵبژاردن بکرێت و ده‌شڵێت به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردنه که سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆخۆی ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌ی یاسایی ده‌بوو که تایبه‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن بوون.
دکتۆر ئه‌تروشی ده‌ڵێت وێڕای ئه‌و گله‌ییانه‌ی له یاسای هه‌ڵبژاردنیش هه‌بوون به‌ڵام یاساکه تێپه‌ڕێندرا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر فه‌رهاد ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات پێشتر سوننه‌کان ترس و نیگه‌رانیان هه‌بووه له‌وه‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی دوابخات له‌وانه مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا تا به‌بێ هه‌بوونی په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت چونکه په‌رله‌مان ڕه‌وایی نامێنێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: