Accessibility links

سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا و هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌ ناوچه‌یه‌کی که‌ناری گرنگ شه‌ڕده‌که‌ن


Kasab, Syria

Kasab, Syria

بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێن شه‌ڕۆپێکدادان له‌ نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا له‌ ناوچه‌یه‌کی که‌ناری گرنگ له‌ نزیك سنوری تورکیاوه‌ په‌ره‌ده‌سێنیت.
چاکوانان ده‌ڵێن به‌ره‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوه‌ ئیسلامێکان له‌ نزیك گوندی سه‌مرا، که‌ شۆێنێکی گه‌شتیارییه‌، له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکومه‌ت شه‌ڕده‌که‌ن.
رامی عه‌بدو ئه‌لره‌حمانی به‌رپرسی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریای بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ئه‌م زانیارییه‌ پشتڕاستکرده‌وه‌.
جێی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ڕۆیداوه‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی که‌سب و خاڵێکی سنور په‌ڕێنه‌وه‌ی له‌و نزیکانه‌وه‌ به‌هه‌مان ناو، که‌ زیان به‌ دوواترین خاڵی حکومه‌تی سوریا له‌سه‌ر سنوری تورکیا ده‌گه‌یه‌نێت
بزاڤکاران ده‌ڵێن گه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان به‌ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر سه‌مرا بگرن، ئه‌وا ده‌ستیان به‌ده‌ریا ده‌گات بۆ یه‌که‌م جار له‌و شه‌ڕه‌ی چۆته‌ ساڵی چوارمییه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG