میری قه‌تر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی ده‌ستپـێکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی عه‌ره‌ب له کوه‌یت ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر گرت.
شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال ثانی گوتی ناکرێت حکومه‌تی عێراق ئه‌ندامانی تایه‌فه‌یه‌ک به ته‌واوی به تێرۆرزم تاوانباربکات کاتێـک داوای یه‌کسانی ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش مه‌به‌سـتی له تاوانبارکردنی سووننه‌کانه. گوتیشی کارێـکی شیاو نیـیه هه‌ر که‌سێـک نه‌توانێت یه‌کگرتوویی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌ی بـپارێزێت وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب به پـشـتیوانیکردنی تێرۆرزم تاوانباربکات.
جێی ئاماژه‌یه له‌م دوایـیانه سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی هه‌ریه‌ک له قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ی تاوانبارکرد به پشـتیوانیکردنی تێرۆرزم له وڵاته‌که‌یدا.
سه‌باره‌ت به میسر، شێخ ته‌میم ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته گرت له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتکردنی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین و داوای لێـکردن ده‌ستبکه‌ن به وتووێژی سیاسی بۆ کۆتایی‌هێنان به کێشه‌کانی میسر.
هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له ڕێبه‌رانی دیکه‌ی عه‌ره‌بیش گرت له‌سه‌ر پـشتگوێخستنیان بۆ ئه‌و پـێشـنیاره‌ی سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر قه‌ته‌ر کردبووی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یه‌ک ملیار دۆلار به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی عه‌ره‌به‌کانی دانیشـتووی ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات. گوتیشی هه‌رچه‌نده وڵاته‌که‌ی به قه‌باره زۆر بچووکه، به‌ڵام زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره ده‌به‌خشێت که پـێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵێنی دابوو.
شایه‌نی باسه له کۆنگره‌ی سـاڵی ڕابردووی وڵاتانی عه‌ره‌ب له قه‌ته‌ر، بڕیار درا ئه‌و بڕه پاره‌یه کۆبکرێته‌وه.
شێخ ته‌میم له به‌شێـکی وتاره‌که‌شیدا داوایه‌کی پـێشـووی دووباره‌کرده‌وه بۆ به‌سـتنی کۆنگره‌یه‌کی بچووکی عه‌ره‌بی به مه‌به‌سـتی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیـیه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵی حه‌ماس که کۆنترۆڵی غه‌ززه‌ی کردووه و کۆمه‌ڵی فه‌تح که حوکمڕانی که‌ناری ڕۆژئاوا ده‌کات. قه‌ته‌ر پـشـتیوانی له حه‌ماس ده‌کات.