Accessibility links

مه‌سعود مه‌ناف: گه‌نده‌ڵی وتۆمارکردنه‌کان هۆکاری سه‌رکی بوون له‌ داخستنی توێته‌ر له‌ تورکیا

  • Jani Diylan

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

بریاری سه‌رۆک وزیری تورکیا له‌ قه‌ده‌غه‌کردنی به‌ کارهێنانی توێته‌ر ره‌خنه‌یه‌کی زۆری له‌ ناوو و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌وان مه‌سعود مه‌ناف له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ یه‌کم جار نییه‌ تورکیا هه‌وڵ بدات توێته‌ر یان تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان قه‌ده‌غه‌ بکات و له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌شدا ئه‌ردوگان هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی میدیاکان بکێشێته‌ ژێر رکێفی خۆێ و کونترۆڵیان بکات که‌ هه‌م له‌ بواری سیاسی و هه‌م له‌ بواری میدیاییه‌وه‌ فیشاریان بۆ هێناوه‌ و زۆر به‌ ئاشکرا هێڕشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ مانگی دیسامبر ئۆپه‌راسیۆنی گه‌نده‌ڵی ده‌ستیپێکردووه‌ و که‌سانێکی زۆر نزدیک له‌ ئه‌ردوگان و ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌کان و کوره‌که‌ی و کچه‌کانیشی پێیه‌وه‌ گلان و له‌ قاودانی ئه‌و فاێله‌ ده‌نگیانه‌ که‌ تۆمار کرابوون هه‌موو له‌ رێگای توێته‌ره‌وه‌ ئه‌نجام دران‌ ئه‌وه‌ هۆکارێکی گرنگ بوون بۆ داخستنی توێته‌ر".
XS
SM
MD
LG