Accessibility links

529 ئه‌ندامی ئه‌خوانی ئه‌لمسلمین له‌ لایه‌ن دادگایه‌کی میسریه‌وه‌ حومکی له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ر ده‌درێت


Minya, Egypt

Minya, Egypt

دادگایه‌کی میسری 529ئه‌ندامی ئه‌خوان ئه‌لمسلمین به‌ سزای له‌ سێداره‌دان حوکم دا به‌ تۆمه‌ته‌کانی بریتن له‌ کوشتنی کارمه‌ندێکی پولیس و هیڕشکردنه‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پولیس و کرده‌وه‌کانی په‌یوه‌ندی به‌ نانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه‌ هه‌یه‌.
دادگای منیا که‌ 200 کیلومیتر له‌ باشوری قاهیره‌وه‌ دووره‌، له‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌رکرد له‌ میانه‌ی دادگاییکردنێك که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیپێکردووه‌. هه‌رچه‌ندێکه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و حوکمه‌ دراون ده‌توانن داوای پێداچوونه‌وه‌ بکه‌ن.
جێی باسه‌ زیا له‌ 100 که‌س له‌و حوکمدراوانه‌ له‌ به‌ندینخانه‌دان به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیکه‌یان بێ ئاماده‌بوونیان حوکمدران. دادگاکه‌ هه‌روه‌ها 16 که‌سی بێ تاوان له‌و تومه‌تانه‌ ده‌رکرد.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شه‌ڕۆپێکدادانه‌که‌ی مانگه‌ی 8 ی ڕابردوو له‌ منیاوه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ وڵاته‌ پره‌ی سه‌ند دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر کامپه‌کانی خۆپیشانده‌رانی ئه‌خوان ئه‌لمسلمین که‌ بۆه‌ مایه‌ی کوشتنی به‌سه‌ده‌ها که‌س.
XS
SM
MD
LG