ئه‌حمه‌د ئیبراهیم مسته‌فا ئه‌فسه‌ری لیوای دووی پاراسـتنی سه‌رۆک کۆماری عێراق که‌وا بکوژی ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د بدێویـیه و ده‌سـتگیرکرا، دادوه‌ری لێـکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که ناوبراوی بۆ نواند و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی کوشـتنی محه‌مه‌د بدێوی هێنایه ناوچه‌ی جادریـیه له چوارڕیانی نزیک کۆشـکی سه‌رۆک کۆمار به گرته‌ی ڤیدیۆیی ڕووداوه‌که وێنه‌ی گیرایه‌وه که چۆن له سه‌ره‌تاوه ده‌سـتیپـێـکردووه و تا ئه‌و کاته‌ی فیشه‌کێـک به گه‌ردنی بدێوی ده‌که‌وێت و ده‌سـتبه‌جێ گیان له‌ده‌سـتده‌دات.
شایه‌ت حاڵێکیش که سه‌ر به هێزی لیوای دووی پاراسـتنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماره چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌گێڕێته‌وه. ده‌توانن له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که گوێبیستی بن.
شایه‌ت حاڵێکیش که سه‌ر به هێزی لیوای دووی پاراسـتنی سه‌رۆکایه‌تی کۆماره چۆنیه‌تی ڕووداوه‌که بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌گێڕێته‌وه. ده‌توانن له درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که گوێبیستی بن.