Accessibility links

فڕۆکه‌ی بێسه‌رو‌ شوێنچوو مالیزیا که‌وتۆته‌ ناو ئوقیانوسی هیند


مالیزیا ده‌ڵێت شیکردنه‌وه‌ی نوێ سه‌ته‌لایت ده‌ری ده‌خات فڕۆکه‌ی بێسه‌رو شوێنچوو که‌وتۆته‌ ناو ئوقیانوسی هێندیه‌وه. دووشه‌ممه‌، سه‌ره‌ک وه‌زیری مالیزیا نه‌جیب ڕه‌زاق ڕایگه‌یاند ووردبونه‌وه‌یه‌کی زیاتر له‌و ڕێگایه‌ی فڕۆکه‌که‌ی پێدا ڕۆیشتبو ، له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری سه‌ته‌لایتی کۆمپانیایه‌کی به‌ریتانیا، نیشانیداوه‌ فڕۆکه‌ی هێڵی ئاسمانی مالیزیا ژماره‌ فڕینی 370 که‌وتبۆ ناو ئاو له‌ شوێنێکی دوره‌ده‌ست له‌ ڕۆژئاوای شاری پێرث.
ئه‌و ده‌ڵێت،" بۆیه‌ به‌ خه‌مباری و داخێکی گرانه‌وه‌ ده‌بێت ئاگاردارتان بکه‌مه‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌ی ئێم.ئێچ 370 له‌ باشوری ئوقیانوسی هیندی که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌."
ئه‌و ده‌ڵێت که‌س وکاری ئه‌و 239 که‌سه‌ی له‌ ناو فڕۆکه‌که‌ دابون که‌ له‌ کوالالامپور به‌رۆ په‌کین پایته‌ختی چین که‌وتبۆ ڕێ له‌ چاره‌نوسی بۆئینگی 777 ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ له‌ کاتێكدا دێت که‌ که‌شتیه‌کی ئوسترالیا هه‌وڵی دابو چه‌ند شتێک له‌سه‌ر ئاو، له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌ی تایبه‌تی بدوا گه‌ڕان له‌ فڕۆکه‌ بێسه‌رو شوێن چووه‌که‌ له‌ باشوری ئوقیانوسی هیندی، باشوری رۆژئاوای ئوسترالیا دیترابو، بدۆزێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG