له پاش کوژرانی دکتۆر موحه‌مه‌د بدێوی ڕۆژنامه‌وانی عێراقی به ده‌ستی ئه‌فسه‌رێکی کورد له هێزی پاسه‌وانی سه‌رۆکی عێراق، سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که له شوێنی ڕووداوه‌که ده‌ڵێت خوێن به خوێن.
نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ڤیان مه‌جید ده‌ڵێت بۆ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان گه‌رنگ نییه به‌ڵکو شوناسی که‌سی کوژراو گرنگی هه‌یه و ده‌شڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق داویه‌تی به‌ڵگه‌یه بۆ سیاسه‌ته تایفه‌گه‌راییه‌کانی مالیکی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، ڤیان مه‌جید ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چۆن ئه‌و ئه‌فسه‌ره کورده‌ی له به‌غدا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی کوشتووه و به بڕیاری لێپرسراوانی کورد دراوه‌ته ده‌ست هێزه ئاسایشیه‌کان له به‌غدا ئاوه‌هاش پێویسته بکوژانی ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش بخرێنه به‌رده‌م دادگا به‌بێ گوێدانه پله‌و پایه و پۆسته‌کانیان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: