پارتی فه‌رمانڕه‌وا له تورکیا به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵ ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ک سه‌ختی بۆته‌وه له‌وانه گه‌نده‌ڵی که ده‌گوترێت ده‌شێت کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ پارتی داد و گه‌شه پێدان.
مامه‌ند ڕۆژه، پسپۆڕی کاروباری تورکیا له نێوه‌ندی کوردستان بۆ لێکپۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌ڵێت هاوڕا نییه و وه‌ک ده‌ڵێت به‌پێی دواترین ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌کانی که کراون ئاک پارتی که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات هێشتا له پێشه و به‌شێکی زۆری ڕای گشتی تورکیای له‌گه‌ڵدایه.
له میانه‌ی وتوویژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح. به‌ڕێز ڕۆژه ده‌شڵێت له هه‌ر ڕه‌وشێکدا بێت مانه‌وه‌ی ئاک پارتی له ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ڕه‌وشی کورد له تورکیادا باشتره، وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر لایه‌نێک ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆی ئه‌وا مه‌رج نییه بڕوای به چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد هه‌بێت له تورکیادا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: