ڕێبه‌ری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان هاوشێوه‌ی نه‌ورۆزی ساڵی پار له ئیمرالیه‌وه په‌یامێکی تری ئاڕاسته‌ی گه‌لی کورد و گه‌لی تورک کرد له تورکیادا.
له په‌یامه‌که‌ی ئه‌مساڵیدا له به‌رده‌م سه‌دان هه‌زار ئاماده‌بووی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له شاری دیاربه‌کر، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان جه‌ختی له گرنگی دیالۆگ کرده‌وه هه‌رچه‌نده‌ش وه‌ک ده‌ڵێت هێشتا هیچ ڕێکه‌وتنێکیش وه‌ک به‌ره‌نجامێک بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی نه‌هاتۆته ئاراوه.
له نه‌ورۆزی ساڵی پاردا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئاماده‌یی په‌که‌که‌ی ڕاگه‌یاند بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و هه‌ر له هه‌مان ساڵیش‌دا گه‌ریلاکانی په‌که‌که ناو خاکی وڵاتی تورکیایان جیهێشت وه‌ک قۆناغی یه‌که‌می پرۆسه‌ی ئاشتی له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر جه‌بار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا ده‌ڵێت له ساڵی پاردا ڕێبه‌ری په‌که‌که ده‌ستپێشخه‌ری ڕاگه‌یاند بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیادا و له په‌یامه‌که‌ی ئه‌مساڵیشیدا جۆرێک له پێداگیری نیشان داوه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ئه‌م پرۆسه‌یه، وه‌ک دکتۆر جه‌بار ده‌ڵێت خاڵی گرنگ له هه‌ردوو په‌یامه‌که‌دا جه‌خت کردنه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی ئاشتی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر جه‌باه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات جاران په‌که‌که به‌رامبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌شی تا ئه‌ندازه‌یه‌ک تو‌ند بوو، به‌ڵام ئێستا که مه‌ترسی کوده‌تا کردن به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی پارتی داد و گه‌شه پێدان و مه‌ترسی جۆرێک له پیلانگێڕان هه‌یه دژی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا‌و پارتیه‌که‌ی، په‌که‌که هه‌ست به‌وه ده‌کات پێویسته جۆرێک له پشتیوانی له‌م حکومه‌ته‌ی تورکیا بکرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: