Accessibility links

به‌هۆی توندوتیژی له‌ عێراق 16 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستانی عێڕاقی ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک هێرش له‌ سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ به‌لایه‌نی که‌م 16 ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایش له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ کوژران.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێکی کورد له‌ پاسه‌وانانی سه‌رۆکی عێراق گوایه‌ ته‌قه‌ی له‌ سه‌رۆکی ڕادیۆیه‌کی خۆجێی کردووه‌و کوشتویه‌تی پاش شه‌ڕه‌ قسه‌یه‌ک له‌ نزیه‌ک شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌ به‌غدا.
پۆلیس ڕایگه‌یاند محه‌مه‌د به‌ده‌وی له‌ خالێکی پشکنین کوژرا.
گومانباره‌که‌ ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایش کراوه‌.
XS
SM
MD
LG