Accessibility links

به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له‌ پاکستان 35 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستان له‌ باشوری ڕۆژئاوای پاکستان ڕاده‌گێنن به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێل پێکدانی دوو پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌گه‌ل تانکه‌رێکی سوته‌مه‌نیدا به‌لایه‌نی که‌م 35 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌و ژماره‌یه‌کی زۆرتریش بریندار بوون.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن پاسه‌که‌ له‌ تانکه‌ره‌که‌ی دا له‌ کاتێکدا پاسێکی تریش له‌ دوای تانکه‌ره‌که‌وه‌ بوو خۆی لێیان دا و به‌م جۆره‌ گڕ له‌ ئۆتۆمبێله‌کان به‌ربوو.

ئه‌م ڕووداوه‌ کوشنده‌یه‌ له‌ شارۆچکه‌ی هه‌ب ی سه‌ر به‌ هه‌رێمی به‌لوچستان ڕوویدا.
XS
SM
MD
LG