هێزه‌کانی ڕوسیا دووا بنکه‌کانی له‌شکری ئۆکرانی له هه‌رێمی کرێمی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن.
له‌شکری ڕوسیا و پشتیوانه‌کانیان له ڕۆژی شه‌ممه هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌کانی له‌شکری ئۆکرانی له کرێم، ڕۆژێک پاش ئه‌ویه مۆسکۆ به فه‌رمی کرێمی کرد به به‌شێک له خاکی خۆی.
هاوکات هێزه‌کانی ڕوسیا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر کامێراکانی تیمی ڕۆژنامه‌وانانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا و ئاژانسه‌کانی تر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانک والته‌ر شتانمایه‌ر له پایته‌ختی ئۆکرانیاوه ڕایگه‌یاند ڕوسیا دیسانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وروپا دووبه‌ش بکات.