زۆرێک له شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان هه‌روادێ و زمانی لێکتێگه‌یشتن له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی کوردستاندا ئاڵۆزتر ده‌بێت و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌درێن هه‌روا به زوویی سه‌ر ناگرن.
دکتۆر خامۆش عه‌بدوڵا، پسپۆڕی یاسای ده‌ستوریی له زانکۆی کۆیه ده‌ڵێت ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی به‌غدادا هاتۆته ئاراوه کاریگه‌ریی به‌سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌کانه‌وه جێهێشتووه و ئه‌و ئاماژه‌یه‌ش ده‌دات که عێراق هه‌ر ته‌نها له ڕووی تیۆریه‌وه وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی فێدراڵیه هه‌ر بۆیه‌شه نه‌یتوانیوه وه‌ک نمونه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته فێدراڵیهکانی تر خۆی نیشان بدات.
دکتۆر خامۆش ده‌شڵێت به‌شێکی گه‌وره‌ی کێشه‌کانی عێراق نه‌بوونی لێکتێنه‌گه‌یشتنه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا و ئێستاش ئه‌و ده‌ستوره‌ی عێراق هه‌یه‌تی توانیویه‌تی تا ڕاده‌یه‌ک چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت ڕاڤه‌کردنی جیاواز بۆ ده‌ستور وه‌های کردووه کێشه‌کان دروست بن و ئه‌مه‌ش کێشه‌که‌ی له نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندیدا ئاڵۆزکردووه و هه‌ر لایه‌یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی جیاواز بۆ ده‌ستوری وڵاته‌که ده‌که‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: