سه‌رۆک وه‌زیری ئوسترالیا تۆنی ئابوت ڕایگه‌یاند، سه‌ته‌لایتێـکی وڵاته‌که‌ی وێنه‌ی دوو پارچه‌ی گرتووه له ئۆقیانوسی هیندی له باشوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی که گومان ده‌کرێت پارچه‌ی فڕۆکه مالیزیـیه‌که بن، ئه‌وه‌ی 12 ڕۆژه به 239 که‌سه‌وه بێ سه‌روشوێنه.
تۆنی ئابوت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌واڵه‌که‌ی له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ده‌زگای ئاسایشی ده‌ریایی ئوسـترالیا له ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه وێنه‌ی ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ی ده‌سـتکه‌وتووه و ئێسـتا هێزی ئاسمانی فڕۆکه‌ی بۆ ناوچه‌که ڕه‌وانه‌کردووه تاوه‌کو بزانن پارچه‌ی فڕۆکه‌که‌ن یان نا.
ده‌زگای سه‌لامه‌تی ده‌ریایی ئوسـترالیا ده‌ڵێت وێنه‌ی ئه‌و دوو پارچه‌یه له 16 ی مانگه‌وه گیراون.
هاوکات کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی ئوسـترالیا گوتیان 4 فڕۆکه‌ی جۆری P3 Orion یان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کردووه که تایبه‌تن به گه‌ڕان و دیده‌وانی. ده‌ڵێن تاقمی یه‌ک له فڕۆکه‌کان گوتوویانه به‌هۆی هه‌ور و بارانه‌وه نه‌یانتوانیوه پارچه‌کان بـبیننه‌وه، به‌ڵام فڕۆکه‌کانی دیکه له هه‌وڵه‌کانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌کان به‌رده‌وامن.
جۆن یۆنگ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باری نائاسایی له ده‌زگای سه‌لامه‌تی ده‌ریایی ئوسـترالیا گوتی به‌پـێی وێنه‌کان یه‌ک له پارچه‌کان درێژیـیه‌که‌ی نزیکه‌ی 24 مه‌تره و ئه‌وی دیکه‌یان 5 مه‌تره. گوتیشی ڕه‌نگه پارچه‌ی دیکه‌ش هه‌بێت له‌و شوێنه که نزیکه‌ی 2500 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی باشوری ڕۆژئاوای ئوسـترالیاوه دوره که ده‌کاته 4 کاژمێر به فڕۆکه.
جۆن یۆنگ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له‌وانه‌یه ئه‌و پارچانه سندوقی ئاسنی باری سه‌ر که‌شـتی بن و که‌وتبنه ناو ئاوی ئۆقیانوسه‌که‌وه که هه‌رچه‌نده یه‌کێـکیان درێژیـیه‌که‌ی زۆر له‌و سندوقانه گه‌وره‌تره.
شایه‌نی باسه فڕۆکه‌که که له جۆری بۆینگی 777 له 8 ی مانگی سێـیه‌وه دیار نه‌ماوه کاتێـک له کوالا له‌مبوری پایته‌ختی مالیزیاوه به‌ره‌و به‌یژینی پایته‌ختی چین هه‌سـتابوو.