Accessibility links

10 پۆلیسی ئه‌فغانی به‌ده‌ست تالیبان ده‌کوژرێن

  • VOA News

شه‌ڕکه‌رانی تالیبان په‌لاماری بنکه‌یه‌کی پۆلیسیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان داوه‌ و 11 که‌سیان کوشتون که‌ 10یان هێزی پۆلیسن.
هێڕشه‌که‌ سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌ نزیک ماڵی پارێزگار له‌ جه‌لال ئاباد ڕوویدا و دووهه‌فته‌ پێش به‌ڕێوه ‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له‌م وڵاته‌ دێت.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشه‌که‌ به‌ کرده‌یه‌کی بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆکوژید ده‌ستی پێکرد له‌ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی پۆلیس و بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک به‌ره‌ده‌وام بوو و هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌فغانستان شه‌ڕی چه‌کدارانی تالیبانیان کرد.
جێگری وه‌زیری ناوخۆ ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که‌ به‌ کوژرانی هه‌ر 7 چه‌کدار به‌ کۆتایی هات.
وته‌بێژێکی تالیبان به‌رپرسیاه‌رتی هێرشه‌که‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.
XS
SM
MD
LG