Accessibility links

دکتۆر ماکوان حه‌مه‌ عه‌لی کامه‌لا: ته‌نها دانوسـتاندن چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ی هه‌رێمی کریم ده‌کات

  • Shwan Rashid

سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن و کاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی کریم ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێـکه‌وتنێـکیان ئیمزاکرد بۆ کردنی ئه‌و نیمچه‌ دورگه‌یه‌ی ئۆکرانیا به‌ به‌شێـک له‌ خاکی ڕووسیا، ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی دیکه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتریان دا ئه‌گه‌ر ڕووسیا ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت.
له‌م باره‌یه‌وه‌ دکتۆر ماکوان حه‌مه‌ عه‌لی کامه‌لا شاره‌زای سیاسی بنکه‌ له‌ ئۆکرانیا له‌ وتووێژێـکدا به‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوت نه‌ سزا و نه‌ کاری له‌شـکری چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ ناکه‌ن، ده‌ڵێت ته‌نها وتووێژ و دانوستاندن کۆتایی به‌م قه‌یرانه‌ ده‌هێنێت.
XS
SM
MD
LG