دانوستاندکارانی ئێرانی و هه‌روه‌هاش شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان بڕیاری دواخستنی وتووێژه‌کانیان داوه که پێشتر به دانوستاندنێکی گرنگ و به‌سود ناودێریان کردووه و ده‌شڵێن وتووێژه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران ڕۆژی حه‌وتی مانگی چوار له ڤیه‌ننا ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه.
کاترین ئاشتن، به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی کۆبوونه‌وه‌که‌ی خوێنده‌وه و ده‌ڵێت له وتووێژه‌کاندا باس له کرده‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕیاکته‌ری ئاره‌ک بۆ ئاوی قورس و هه‌روه‌هاش سزاکانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ر ئێران کراون.
خانم ئاشتن هیچ زانیاریه‌کی زیاتر یان ورده‌کاریه‌کی تری باس نه‌کرد.
گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزی گوتووه چاره‌سه‌رکردنی جیاوازیه‌کانی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان زۆر سه‌خت ده‌بێت به تایبه‌تیش له‌سه‌ر دۆسێکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕیاکته‌ری ئاراک، که زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی پلۆتۆنیۆمی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت بۆ دروستکردنی چه‌کی ناو‌کی. به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شدار له‌م دانوستاندنه‌دا وابه‌سته‌ن به‌و واده شه‌ش مانگیه‌ی دانراوه بۆ گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی کۆتایی.
ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له مانگی یازده‌ی ڕابردوودا گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێکی کاتی و به پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ش ئێران زۆرێک له جم و جۆڵه هه‌ستیاره ناوکیه‌که‌ی ڕاده‌گرێت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌شێک له سزا سه‌پێندراوه‌کانی سه‌ر ئێران هێور ده‌کرێنه‌وه.