هێزه سه‌ربازیه‌کانی سه‌ر به ڕوسیا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی هێزی ده‌ریایی ئۆکرانیا له به‌نده‌ری سیڤاستۆپۆل له هه‌رێمی کریمه له ئۆکرانیا.
ئه‌م کۆنترۆڵکردنه‌ش ته‌نها یه‌ک ڕۆژ پاش مۆرکردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڕوسیا دێت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نیمچه دوڕگه‌ی کریمه تا ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئۆکرانیا ببێته به‌شێک له ڕوسیا.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 200 که‌سی بێ چه‌ک که به هێزی به‌رگری له خۆ ناسراوه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چونه‌ته ناو ئه‌و بنکه له‌شکرییه‌وه و ئاڵای ڕوسیایان تیادا هه‌ڵکردووه.
ئاژانسه‌کانی ده‌نگ و باس له ڕوسیا له زاری سه‌رچاوه‌کانی ئۆفیسی دادپارێزی گشتی شاری به‌نده‌ریی سیڤاستۆپۆڵه‌وه ده‌ڵێن سێرگیێ گایدوک، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌کانی ئۆکرانیا هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌و کۆنترۆڵکرنه‌ی نه‌کردووه و بینراویشه که دامه‌زراوه‌که‌ی جێهێشتووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سه‌ربازێکی ئۆکرانیایی و میلیشیاییه‌کی سه‌ر به ڕوسیا له ئاکامی پێکدادانێکدا کوژراون له شاری سیمفرۆپۆل پایته‌ختی هه‌رێمی کریمه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌زاران سه‌ربازی ڕوسیا چونه‌ته ناو نیمچه دوڕگه‌ی کریمه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له کریمه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی به زمانی ڕوسی قسه ده‌که‌ن، ڕیفراندۆمێک کرا تا خۆی له ئۆکرانیا جیا بکاته‌وه و بخرێته سه‌ر ڕوسیا.
هه‌نگاوه‌کانی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا تا هه‌رێمی کریمه بخاته سه‌ر ڕوسیا بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئه‌و ڕیفراندۆمه‌شیان به نا یاسایی ناساندوه و هه‌روه‌ها سزاشیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر ڕوسیادا.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش سه‌رۆکی ڕوسیا به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتووه ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه یاساییه و گوتوشیه هه‌رێمی کریمه هه‌رگیز به‌شێکی جیا نه‌بووه له ڕوسیا.