چین ده‌ڵێت پێناچێت هیچ کامێك له سه‌رنشینه چینیه‌کانی فڕۆکه ونبۆکه‌ی مالیزیا په‌یوه‌ندیان به تیرۆزمه‌وه هه‌بێت، له‌م ده‌مه‌ی گه‌ڕانێکی تیرووته‌سه‌ل و فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆ دۆزینه‌وه‌ی فڕۆکه‌که به‌رفراوانتر بووه.
هوانگ هویکانگ باڵیۆزی چین له مالیزیا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه دوا به‌دوای لێکۆڵینه‌وه له تێکرای 154 سه‌رنشینه چینییه‌کانی سه‌ر فڕۆکه‌که.
باڵیۆزه‌که هه‌روه‌ها گوتی چین ده‌ستی به گه‌ڕان کردوه به‌دوای فڕۆکه‌ی 777 و 239 سه‌رنشینه‌که‌ی له که‌له‌به‌ره‌کان به‌درێژایی هێڵی باکور له ناوچه‌ی گه‌ڕانه‌که.
جێی باسه پێده‌چێت فڕۆکه‌که به‌سه‌ر ئاسیای ناوه‌ڕاستی به‌ره‌و باشوور هه‌ڵفریبێت و قۆڵتر به‌ره‌و ئۆقیانووسی هندی دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسۆرهێنه‌ر له 8ی مانگی سێ‌دا دیار نه‌ما. لێکوڵه‌ره‌وان له‌و باوڕه‌دان فڕۆکه‌که به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له ڕێگه‌ی ئاسایی خۆی له کوالا لامپۆر دوورخرابێته‌وه.