وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له تێبینییه‌کانی که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوبۆته‌وه گوتی ئیسرائیل ناتوانێت پشت به ئه‌مه‌ریکا ببه‌ستێت بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر‌چ هه‌ڵوێستێکی له‌شکری به‌رامبه‌ر پرۆگرامی ناو‌کی تاران و ده‌توانێت ته‌نها پشت به‌خۆی ببه‌ستێت.
ئه‌م وتانه‌ی مۆشیه یه‌عالۆن هاتوه له‌م ده‌مه‌ی زلهێزه‌کانی جیهانی و ئێران خه‌رێکه ده‌ست به قۆناغێکی تری وتووێژه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران.
خۆرئاوا نیگه‌رانه نه‌کا ئێران ئه‌و پرۆگرامه بۆ درۆستکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کار بهێنێت، وتاران نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی پرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی له‌شکری بێت و سووره ته‌نها مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی وزه. گه‌ر زلهێزه‌کانی جیهانی بگه‌نه ڕێکه‌وتنێك له‌گه‌ڵ تاران ئه‌وا سزاکانی خۆرئاوا هه‌ڵده‌گیرێت که به‌سه‌ر تاران سه‌پێندراوه.
ئیسرائیل ڕه‌خنه‌ی له‌و وتووێژانه‌ی نێوان خۆرئاوا وتاران گرتووه و ده‌ڵێت ئه‌و ڕێکه‌وتنه کاتییه‌ی که ئێران و خۆرئاوا پێگه‌یشتبوون له مانگی یازده، توانا له‌شکرییه‌که‌ی ئێرانی تا ڕاده‌یه‌کی گه‌وره پاراستووه له‌و ده‌مه‌ی ژماره‌یه‌ك له سزا ئابورییه‌کانیشی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووه.