Accessibility links

ژیار موحه‌مه‌د: ناکرێت دۆسێیه‌کی یاسایی بکرێته‌ به‌شێک له‌ ململانێ سیاسیه‌کان

  • Balen Salih

پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ژیار موحه‌مه‌د

پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ژیار موحه‌مه‌د

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ که‌س و کاری ڕۆژنامه‌وان کاوه‌ گه‌رمیانی کۆبووه‌وه‌.

مه‌سعود بارزانی له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی کاوه‌ گه‌رمیانی، کوژرانی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی به‌ تاوانێکی مه‌زن و دڕندانه‌ ناودێر کرد.

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ یه‌کێک له‌ پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی دۆسێی کوژرانی ڕۆژنامه‌وان کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند له‌ دۆسێکه‌.
بارزانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی کاوه‌ گه‌رمیانی

بارزانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی کاوه‌ گه‌رمیانی


کاوه‌ گه‌رمیانی له‌ شارۆچکه‌ی که‌لار له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌یدا کوژرا به‌ به‌رچاوی دایکی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌.
لیکۆڵینه‌وه‌ له‌و دۆسێیه‌ به‌رده‌وامه‌ و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیر کران و دواتر به‌ متمانه‌ ئازادکران و دیارترینیان مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو.

ژیار موحه‌مه‌د پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ده‌ڵێت هۆکاری ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌که‌ی له‌و دۆسێیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌کێک له‌و جۆره‌ دۆسێیانه‌ بۆ ململانێی سیاسی به‌کارنه‌هێنرێن و ده‌شڵێت چه‌ند جارێک ئاماژه‌ش به‌وه‌ کراوه‌ که‌ کێشه‌که‌ کێشه‌یه‌کی یاساییه‌ و په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ سه‌روه‌ری یاساوه‌ و پێویستیشه‌ له‌ دادگادا یه‌کلا بکرێته‌وه‌ نه‌ک ببێته‌ بابه‌تێک بۆ هه‌ڵبژاردن به‌کار بهێنرێت.

له‌ وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، پارێزه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ژیار موحه‌مه‌د ده‌ڵێت هۆکار زۆرن بۆ به‌ سیاسی کردنی دۆسێی کوشتنی کاوه‌ گه‌رمیانی له‌وانه‌ وه‌ک ئاماژه‌ی پێدا "کۆمه‌ڵێک دۆسێی تری کوشتنی ڕۆژنامه‌وانان هه‌ن وه‌ک دۆسێکانی سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و هه‌روه‌هاش کوشتنی دکتۆر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف که‌ تائێستا یه‌کلایینه‌کراونه‌ته‌وه، ئێمه‌ش هه‌ست ده‌که‌ین ئێستا دۆسێی کاوه‌ گه‌رمیانی بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسی به‌رامبه‌ر به‌ لایه‌نێکی تر به‌کارده‌هێنرێت".

ژیار موحه‌مه‌د ده‌شڵێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌وڵ هه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌وه‌ تا دیدار له‌گه‌ڵ که‌س و کاری ڕۆژنامه‌وان کاوه‌ گه‌رمیانیدا بکه‌ن به‌ڵام ئه‌وکات گوێیان له‌ پارێزه‌ره‌کان و نوسه‌ران و ڕۆشنبیران گرتوه‌ و نه‌چوون به‌ده‌م ئه‌و داوایانه‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌و دیداره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌بێ ئاگاداریی پارێزه‌ره‌کان بووه‌ و ده‌شڵێت په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و ڕوناکبیریشه‌وه‌ کردووه‌ و هه‌موو گوتویانه‌ ئاگادار نین.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌: ‌
XS
SM
MD
LG