Accessibility links

بابان ئه‌لیاسی: ئێران، کارو راپۆرته‌کانی ئه‌حمه‌د شه‌هید ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌

  • Jani Diylan

Baban Eliassi

Baban Eliassi

باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ژنێڤ له‌م رۆژانه‌دا سه‌رقاڵی جۆره‌ها چالاکیه‌، چ له‌باره‌ی که‌ێسی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ یاخود پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێڕان‌. له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتی خۆێ سه‌باره‌ت به‌ پێشلێه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئێران پێشکه‌ش کرد.
کاک بابان ئه‌لیاسی نوێنه‌ری که‌مینه‌کان له‌ ئێران، له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئه‌مرۆ دوكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له‌ ئێران راپۆرتی تاێبه‌تی خۆێ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران پێشکه‌ش کرد و له‌ راپۆرته‌که‌ێدا به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو باسی به‌ددبوونی بارودۆخی مافی مرۆڤی له‌ ئێراندا کرد. کاک بابان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێران چ وه‌ک ده‌وڵه‌ت وه‌ یاخود له‌ رێگای ئه‌و رێکخراوانه‌ی خۆێ درووستی کردوون، هه‌وڵیاندا ناوه‌رۆکی راپۆرته‌که‌ی ئه‌حمه‌د شه‌هید بخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ و هه‌ر وه‌ها به‌ توانا بوونی وه‌کو راپۆرتێیری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان".

XS
SM
MD
LG