Accessibility links

ئازاد سه‌ڵه‌واتی: کۆنفرانسی ژنێڤ به‌ مه‌به‌ستی نێۆنه‌ته‌وه‌یی کردنی که‌ێسی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌

  • Jani Diylan

Azad Salawati

Azad Salawati

له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ژنێڤ کۆنفرانسێک سه‌باره‌ت به‌ نێونه‌ته‌وه‌یی کردنی که‌ێسی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌ چوو.
کاک ئازاد سه‌ڵه‌واتی ووته‌ بێژی گروپی 16/3 وه‌ یاخود 16 مارس له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت " کۆنفراسه‌که‌ به‌ هاوکاری 10 رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵگای سڤیلی کوردی و باڵیۆزخانه‌ی عێراق رێکخرابوو بۆ یادکردنه‌وه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌، که‌ یه‌کمین جاره‌ کۆنفرانسێکی له‌و چه‌شنه‌ وه‌ به‌و گه‌وره‌ییه‌ له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا درووست ده‌کرێت. کاک ئازاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوه‌ له‌ پله‌ی یه‌ک په‌یامێک بگه‌ێنین به‌ جیهانی ده‌ره‌وه‌ وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدا هه‌نگاوێک بره‌و پێشتر بنێین،هه‌نگاوێکی به‌ره‌و به جیهانی بوون و گه‌یاندنی دۆزه‌که‌ بۆ ناو نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان. کاک ئازاد ده‌شڵێت بێچگه‌ له‌وه‌ی که‌سانێکی زۆری ناودار له‌و دانیشتنانه‌دا به‌شداریان کرد، له‌ هه‌مان کات مه‌به‌ستی ئێمه‌ش هه‌ر وا هه‌وڵدانه‌ له‌ ناساندنی دۆزه‌که‌ له‌ رێگاێ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ وه‌کو کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی ڕاوه‌ندا و کۆمه‌ڵ کوژی جوه‌کانی که‌ خودی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر هه‌بوه "‌.

UN.Geneva.Halabja

UN.Geneva.Halabja

XS
SM
MD
LG