Accessibility links

فڕۆکه‌ی مالایسیا


پێرسێنۆلی فریاگوزاری سه‌رانسه‌ری ئێندونزیا گه‌ران به‌ دوای فڕۆکه‌که‌ی مالایسیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
پێرسێنۆلی فریاگوزاری سه‌رانسه‌ری ئێندونزیا گه‌ران به‌ دوای فڕۆکه‌که‌ی مالایسیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

گه‌ڕان به‌ دوای فڕۆکه‌ بێ سه‌ر و شوێن چووه‌که‌ی مالایسیا به‌رفره‌وان بۆته‌وه‌.


پێشەکی: حکومەتی مالیسیا دەڵێت ٢٥ وڵات لە گەڕان بە دوای فڕۆکەی جێتی هێڵی مسافر هەڵگری ئاسمانی دا لە هەوڵدان ئەو فڕۆکەیەی زیاتر لە حەوتوویەک لە پێش ڕادار بێ سەر و شوێن چوو. وەک پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕان کۆربن لە بانکۆکەوە ڕاپۆرت دەکات، توێژێنەران داوای هاوکاری زیاتر لە پارێزگاری و ئاسایشی ئاسمانی دا دەکەن.

حیشمەدین حوسین، کە وەک وەزیری گوازتنەوەی مالایسیایە، یەک شەمە کوتی گەڕان بە دوای فڕۆکەی بوئینگی ٧٧٧ی مالایسیا هەتا ٢٥ وڵات و تیشک خستنە سەر دوو داڵانی پێدا فڕێن ، یەکیان ئوقیانوسی هیند و ئەودیکەیان بەرفرەوان کردنەوە هەتا دووری باکوور وەک ناوەندی ئاسیا زیادی کردوە.

حیشمەدین بە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کوالا لومپوری کوت بەرفرەوان کردنەوەی ناوچەکانی گەڕان گرفتی نوێی هێناوەتە گۆڕ وەک هیواکان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکە که‌ زیاتر پشت بەستراو بە زانیاری یەکانی سەتەلایتی یە.

(حیشمەدین حوسین)

"ناوچەی پشکنین بە شێوەیەکی بەرچاو بەرفرەوانکراوەتەوە و سرۆشتی گەڕانەکە گۆڕاوە. لە تێشک خستنە سەر دەریاکانی کەم قووڵن، ئێستا ئێمە چاو لە پێی و شوێنەکانی گەورەی تێپەڕین لە سنووری ١١ وڵات دەکەین کە ئوقیانوس و شوێنە دووردەستەکانی قووڵیش دەگرنەوە. ژمارەیی ئەو وڵاتانەی لە کردارەکانی گەڕان و فریا گوزاری دان لە ١٤ ڕا بۆ ٢٥ ولات زیادی کردوە لە دەمێکدا ئاستەنگی نوێ لە ڕێکخستن و دیپڵۆماسی لە پێش دایە."

حیشمەدین هەروەها داوای لە ئەمەریکا، چین و فه‌ڕانسه‌، لە نیویان دا ولاتانی تریش کرد، کە زانیاری وردی زیاتری سەتەلایتی لە گەڕان بە دوای فڕۆکەکەدا دابین بکەن.

شەمە، سه‌رۆک وه‌زیری مالایسیا نەجیب ڕەزاک کوتی "کرداری بە ئانقەست" لە سەر فڕۆکەکە وای کرد کە ڕێگاکەی بگۆڕێت و بەرەو ڕۆژئاوا بڕوات. لێکۆڵەران دەلیتن ڕەنگە فڕۆکەکە بۆ ماوەی چەند کات ژمێران هەر فڕی بێت. دەزگاکانی ناردنی پەیام کە بە ماتۆڕەکانی فڕۆکەکە بەسترابوون زانیاریان دەنارد. توێژێنەرانی زانیاری فڕۆکە ئاماژە دەکەن ڕەنگە فڕۆکەکە بۆ کاتێکی لە سەر ئەرد بوو بێت.

یەک شەمە ئاشکرا بوو کە پێش دواین پێوەندی بەشی کونترۆلی هات و چۆی ئاسمانی لە کاتی بە جێ هێشتنی کوالا لومپور، سیستمی پێوەندی یەکانی گرنگی ڕاپۆرت کردنی فڕۆکەکە کاری نەدەکرد. ئەوەش لە کاتێکدا دێت کە بەشی ناردنی پەیامی پێناسەی فڕۆکە بە ئانقەست لە کار خرابوو.

توێژێنەران دەڵێن تەنیا کەسانی شارەزای فڕۆکە توانیویانە هەنگاوی ئاوا هەڵبگرن بۆ ئەوەی سیستەمەکانی پێوەندی و شوێن هەڵگرتن لە کار بخەن.

کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن فرۆکەی وون بوو وێ دەچیت "کردارێکی دزینی دەریایی" بێت لە دەمێکدا گەڕان تێشکی خستۆتە سەر دوو داڵانی باکووری ڕۆژئاوا لە تایلەندەوە بۆ سنووری کازاخستن-تورکەمنستان، و گەڕانێکی تر بۆ باشووری ئوقیانوسی هێند.

توژێنەری بەرگری کارل تایر، کە لگە زانکوۆی نیو ساوت وێلسی ئوستڕالیایە، دەڵیت گرفتەکان لە گەڕان ئامادە بە پێویستی هاوکاری زیاتری هەریمی لە بەشی سلامەتی ئاسمانی دا دەکەن، بە تایبەت لە نیوان زلهێزانی وەک ئەمەریکا و چین. دەسەڵاتدارانی چین ڕەخنەیان لە هەوڵەکانی مالایسیا گرتوە کە زانیاری ئاشکرا ناکات، لە دەمێک دا زۆربەری مسافرانی فڕۆکەکە خەڵکی چین بوون.

((کارل تایر))

"ئەزمونەکە ئەوەیە کە زلهێزان دەبێت فێر بن چلۆن هاوکاری بکەن. بەڵام بەرپرسایەتی سەرەکی مایلیسیایە کاتێک فڕۆکەکە ڕەنگ بیت کەوتبێتە نیو دەریای باشووری چین- کەنداوی تایلەند. بەلام کاتێک فڕۆکەکە روو لە ڕۆژئاوا دەکات، چێن هەڵوێستیکی ئەوتۆی نیشان نەدا. دوایی بۆ ئەو ناوچانە چوو کە هێندوستان و ئەمەریکا باشتر دەیانتوانی وەڵام بدەنەوە."

تایر دەڵیت ئەنجومەنەکانی هەریمی وەک ئەنجومەنی ولاتانی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا و لایەنەکانی هەریمی پێویستە پێشتر ڕێکەوتن لە سەر پاریزگاری و ئاسایش ساز بکەن دوای ئەوەی هێرشەکانی ١١ی سپتامر لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ سەر ئەمەریکا بەڕیوەچوون.
XS
SM
MD
LG