Accessibility links

حاتم منبه‌ری: ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ تورکیا کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی پرۆسه‌کانی ئاشتی

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

شیکه‌ره‌وان وا باس ده‌که‌ن هه‌ڵنژاردنه‌کانی تورکیا کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان کورد و حکومه‌تی تورکیا.
کاک حاتم مه‌نبه‌ری چاودێری کاروباری ڕامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و کاریگه‌ریانه‌ چی پێشبینی ده‌کرێت ده‌لێت " گومانی تێدا نییه‌ ئه‌و باره‌ی که‌ تورکیا ئێستا تێدایه‌، پارتێک که‌ ده‌سه‌ڵاتی بناغه‌یی تورکیای له‌ده‌ست دایه به‌ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌تره‌وه‌ گلاوه‌ که‌ کێشه‌ی نێوان خۆیان و فه‌تحوڵا گوله‌ندایه‌ که‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له‌ تورکیادا پێک دێنن، بۆیه‌ سه‌رقاڵبوونی ئه‌وان به‌وه‌وه‌ ئه‌توانێ کاریگه‌ری هه‌م له‌سه‌ر ره‌وتی ئاشتی له‌ تورکیادا هه‌بێ و هه‌م کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ هه‌بێ که‌ له‌ رێگادان. کاک حاتم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئه‌و پارته‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی که‌متر وه‌ ئیمکانیاتێکی لاوازتره‌وه‌ دێته‌ مه‌ێدانی هه‌ڵبژاردن و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش بۆ خۆێ ده‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌بێت". ‌
XS
SM
MD
LG