Accessibility links

25 وڵات به‌دوای فڕۆکه‌ ونبووکه‌ی مالیزیا ده‌گه‌ڕێن


ده‌سه‌ڵاتداران له‌ مالیزیا ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ گه‌ڕان به‌دوای فڕۆکه‌ ونبووکه‌ی مالیزیا ده‌گه‌ڕێن گه‌یشته‌ 25 وڵات دوای ئه‌وه‌ی رۆنبۆته‌وه‌ که‌ فڕۆکه‌که‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك وڵاتان هه‌ڵفرێوه‌،
هیشامو ئه‌لدین حسین وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی مالیزیا ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌کانی گه‌ڕان و به‌هاناچوون 11 وڵاتی تریش چووه‌ سه‌ر و گوتی پێده‌چێت فڕۆکه‌که‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کیان هه‌ڵفریبێت و تا به‌ره‌و ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌ڕێکه‌وتبێت.
ده‌سه‌ڵاتداران به‌دووری نازانن که‌ ڕه‌نگه‌ فڕۆکه‌که‌ له‌ شۆێنێکی نادیار نشتبێته‌وه‌.
لێکۆلینه‌وه‌کان له‌ ئیستاکه‌دا جه‌ختی کردۆته‌ سه‌ر 239 سه‌رنشین و ئه‌ندامی تاقمی فڕۆکه‌که‌.
XS
SM
MD
LG