Accessibility links

ده‌نگدان له‌ کریمیا به‌رێوه‌ده‌چێت


Ukraine

Ukraine

له‌ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی کریمیه‌ سه‌ر به‌ ئۆکرانیا ده‌ستیپێکرد سه‌باره‌ت به‌ریفرانومێك بۆ جیابۆنه‌وه‌ی له‌ ئۆکرانیا و لکاندنی به‌ روسیاوه‌.
ده‌نگدانه‌که‌ ئه‌نجامدراوه‌ دوای به‌دوای ڕۆژێك له‌ ڤیتوکردنی روسیا بۆ بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که‌ داوای له‌ وڵاتان ده‌کرد دان نه‌نێن به‌ ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌که‌ی کریمیه‌ ئه‌وه‌ی پێده‌چێت به‌زۆری هه‌رێمه‌که‌ بچێته‌ پاڵ روسیاوه‌.
روسیا ته‌نها ئه‌ندام بوو که‌ له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا‌ دژ به‌ بڕیاره‌که‌ وه‌ستایه‌وه‌.
13 ئه‌ندامی تری ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیاندا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بڕیاره‌که‌ و ته‌نها چین قایڵ نه‌بوو ده‌نگ بدات و گوتی ئه‌و بڕیاره‌ رۆبه‌رۆنه‌وه‌و ئاڵۆزی لێده‌که‌وێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG