مالیزییه‌کان، ئه‌مه‌ریکاییه‌کان و حکومه‌تانی تریش به‌رده‌وامن له لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر فڕۆکه مالیزییه‌که‌ی که چاره‌نوسی دیار نییه.
سه‌رۆک وه‌زیری مالیزیا ده‌ڵێت تا ئاستێکی به‌رچاو دڵنیاییه‌ک هه‌یه که یه‌کێک به مه‌به‌ست ئامێری په‌یوه‌ندی کردن و گواستنه‌وه‌ی له فڕۆکه‌که‌دا کوژاندووه‌ته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیر نه‌جیب ڕه‌زاق ده‌ڵێت تا ئه‌و شوێنه‌ی فڕۆکه‌که شه‌پۆله‌کانی ڕاداری جێهێشتووه، نیشانه‌کان ئاماژه‌ن به‌وه‌ی که‌سێک له‌ناو فڕۆکه‌که‌دا به مه‌به‌ست ئه‌و ئامێرانه‌ی په‌یوه‌ندی کردنی کوژاندۆته‌وه.
به‌ڕێز ڕه‌زاق له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ده‌سه‌ڵاتداران جارێکی تریش سه‌نگی ده‌خه‌نه سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانیان سه‌باره‌ت به تاقمی فڕۆکه‌وانه‌کان و هه‌روه‌هاش نه‌فه‌ره‌کانی ناو فڕۆکه‌که.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دا ببیسته.