Accessibility links

هێمن سه‌ێدێ: هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی که‌ڵکی لێ وه‌ر گێراوه‌

  • Jani Diylan

هێمن سه‌ێدی Hemn Seyedi

هێمن سه‌ێدی Hemn Seyedi

هه‌میشه‌ له‌ ده‌می ته‌نگه‌ژه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌نگی هه‌ڕه‌شه‌کانی جیابۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ند به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌. به‌ پێ راگه‌یاندنه‌کان، ئه‌مجاره‌ش له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا گوایه‌ باس له‌ هه‌مان هه‌ڕه‌شانه‌ کراوه‌.
لێکۆڵه‌ر هێمن سه‌ێدێ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ن وه‌ یاخود شتێکی به‌ دوادایه‌ ده‌لێت " ئێوه‌ ئاماژه‌تان به‌وه‌ کرد له‌ کاتی ته‌نه‌گه‌ژه‌کان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌،به‌ڵام من ئه‌وه‌شی ده‌خه‌مه‌ سه‌ربه‌ ته‌واو بوونی ته‌نگه‌ژه‌کان هه‌ڕه‌شه‌که‌ ده‌نوێته‌وه‌ و باسی هه‌ر ناکرێت. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رابوردووێ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و سێ چوار ساڵه‌ی رابوردوو که‌ به‌ بڕوای من ململانی ناخۆیی و پرۆسه‌ی ریفۆرم له‌ ناخۆێ کوردستان ده‌ستیپێکردووه‌ وه‌ له‌ زیاتر ده‌کرێ بڵێن له‌و بابه‌ته‌ بۆ ئامرازێکی سیاسی، بۆ مه‌به‌ستێکی سیاسی که‌ڵک وه‌ر لێگیراوه‌، هه‌میشه‌ ئه‌و کاته‌ی فیشار له‌سه‌ر حکومه‌ت بوه‌ بۆ ریفۆرم . بۆ چاکسازی، بۆ پێدا چوونه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌کانی، بۆ گرنگی دان به‌ که‌رکووک و ناوچه‌ دابڕاوه‌کان، له‌سه‌ر ڕا ئه‌و بابه‌ته‌‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌رم ده‌بێته‌وه‌. کاک هێمن ده‌شڵێت نه‌ حکومه‌تی هه‌رێم له‌ حاڵی حازردا ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر کوردستان بیه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بێ پێشی بگرێ وه‌ نه‌ کوردستان ئه‌و ئاماده‌گیه‌ی هه‌یه‌ که‌ سه‌ربه‌خۆییه‌کی ته‌واو ڕا بگه‌ێنێت ".
XS
SM
MD
LG