دادگایه‌کی پاکستان 10 ساڵی له سزای ئه‌و دکتۆره پاکستانییه که‌م کردووه‌ته‌وه که هاوکاری ئه‌مه‌ریکای کردبوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئوسامه بن لادن. ئه‌و دکتۆره سزای 33 ساڵی زیندانی درابوو.
شه‌کیل ئافریدی له مانگی 5 ی ساڵی 2012 تاوانبار کرا نه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کاری بۆ CIA کردبوو به‌ڵکو به تاوانی ئه‌وه‌ی پاره و ده‌رمانی بۆ ملیتانه ئیسلامییه‌کان دابین کردبوو.
به‌ڵام بڕوا ده‌کرێت ئافریدی بوبێت به ئامانجی کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه به‌رنامه‌ی کوتانی له ناوچه‌که ده‌ستپێکردبوو بۆ کۆکردنه‌وه‌ی DNA که شوێنی بنلادنی له شارۆچکه‌ی ئهبتئاباد ئاشکرا کرد.
بڕیاره‌که‌ی دادگای پیشاوه‌ر وه‌ڵامی داخوازی نامه‌یه‌کی پارێزه‌ره‌که‌ی ئافریدییه بۆ دادگاییه‌کی نوێ، دادگا داواکارییه‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.